Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 13:31

رۆناڵدینهۆ روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر دروستكردنی پرۆژەی فووت سایدەر ده‌دات

کوردستان TV
100%


لە دیدارێكی لەگەڵ تۆڕی هەواڵی بێین سپۆرتی قەتەری، رۆناڵدینهۆی ئەستێرەی پێشووتری هەلبژاردەی بەرازیل ڕایگه‌یاند كه‌ ئامانجی لە دروستكردنی پرۆژەی فووت سایدەر بۆ پەروەردەکردنی بەهرەمەندان و یارمەتیدانی ئەو گەنجانەیە بۆ گەیشتن بە خەونەکانیان بۆ بوون بە یاریزانی تۆپی پێ.
 ڕۆنالدینهۆ گوتیشی، ئەم بیرۆكەیە بۆ یارمەتیدانی بەهرەمەندانە لەپێناو بەدیهێنانی خەونی منداڵیان لە جیهانی تۆپی پێ، له‌به‌رئه‌وه‌ی لای هەمووان ئاشكرایە كه‌ تۆپی پێ لە جیهان حەزو خولیای زۆری لەسەرە.
 رۆنالدینهۆ هه‌روه‌ها گوتی تۆپی پێ زۆری پێ بەخشوم، ئێستاش دەرگا لەبەردەم ئەو بەهرەمەندانە كراوە دەبێت لەپێناو بەدیهێنانی خەونەكانیان.  
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.