نرخی دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رامبه‌ر به دیناری عێراق تا دێت به‌رز ده‌بێته‌وه و سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆمار كرد.
سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م نرخی 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له بازاڕه‌كانی گۆڕینه‌وه‌ی دراو له شاری هه‌ولێر گه‌یشته 152 و 800 دینار، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجاره نرخی دۆلار به‌مشێوه‌یه به‌رز ببێته‌وه.
سه‌رله‌به‌یانیش له كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی گۆڕینه‌وه‌ی دراو، نرخ 100 دۆلار به‌رامبه‌ر بوو به 152 و 250 دینار.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا جه‌ختی كردبووه‌وه كه به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دراوی بیانی به‌تایبه‌تیش دۆلار به‌رامبه‌ر به دینار كاتییه و له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌گه‌ڕێته‌وه نرخی جارانی.
لای خۆشییه‌وه بانكی ناوه‌ندیی عێراق چه‌ند ڕێوشوێنێكی به‌په‌له و ڕاسته‌وخۆی ئه‌نجامدابوو به مه‌به‌ستی دابه‌زینی نرخی دۆلار یه‌كێك له‌و ڕیگایانهش فرۆشتنی دۆلار بوو له به‌شێك له لقی بانكه‌كان له پارێزگاكان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.