Erbil 38°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 12:18

له‌ ڕووداوێكی هاتوچۆ گه‌نجێك گیانی له‌ده‌ست دا و دوو خوشكیشی بریندار بوون

کوردستان TV
100%

سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له‌ ئه‌نجامی ڕووداوێكی هاتوچۆ له‌ شه‌قامی دوو سایدی ده‌شتی هه‌ریر، گه‌نجێك گیانی له‌ده‌ست دا و دوو خوشكیشی بریندار بوون.

محه‌مه‌د ئامۆكه‌یی به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی شه‌قڵاوه‌ تایبه‌ت بۆ (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی كاتژمێر 6 سێ بریندار گه‌یه‌نرانه‌ نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ریر.

ڕاشیگه‌یاند: هه‌رسێ كه‌سه‌كه‌ كه‌ پێكهاتبوون له‌ گه‌نجێك و دوو خوشكی له‌ ئه‌نجامی ڕووداوێكی هاتوچۆ له‌سه‌ر شه‌قامی دوو سایدی ده‌شتی هه‌ریر به‌رامبه‌ر گوندی سوورسووره‌ بریندار ببوون.

محه‌مه‌د ئامۆكه‌یی هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: دوای گه‌یشتنی برینداره‌كان، یه‌كێك له‌ برینداره‌كان كه‌ گه‌نجێك بوو به‌ ناوی (مه‌حموود حه‌سه‌ن) و دانیشتووی شاره‌دێی وه‌رتێ به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ست دا.

به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی شه‌قڵاوه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: جگه‌ له‌ گیانله‌ده‌ستدانی گه‌نجه‌كه‌، دوو خوشكیشی كه‌ سه‌رنشینی ئۆتۆمبێله‌كه‌ بوون، به‌ سه‌ختی بریندار بوون و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی شاری هه‌ولێر كران.

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ وێنه‌ی ئه‌و گه‌نجه‌یه‌ كه‌ له‌ ڕووداوه‌كه‌دا گیانی له‌ده‌ست دا

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.