Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 11:25

سبه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاتێكی ئه‌وروپا ده‌گاته‌ هه‌ولێر و مه‌سرور بارزانی پێشوازی لێ ده‌كات

کوردستان TV
100%

بڕیارە سبەی هەینی، جۆرجیا میلۆنی سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە سەردانی هەرێمی کوردستان بکات و لەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی بکرێت.

سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا دوای ئەوە دێت رۆژی 8ی کانوونی یەکەمی 2022، نامەیەکی ئاراستەی مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کردبوو و بەڵێنی دابوو سەردانی هەرێمی کوردستان بکات.

لە نامەکەیدا جۆرجیا میلۆنی ئاماژەی بەوە داوە کە پەیوەندی دۆستانەی نێوان ئیتالیا و هەرێمی کوردستان مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە و هەردوولا هاوبەشن لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی بەردەم ئاسایش و سەقامگیریی و خواستی وڵاتەکەشی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات کردبوویەوە، بەتایبەتی پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و کشتوکاڵ و وزە.

لە نامەکەی جۆرجیا میلۆنی ڕایگەیاندبوو "چاوەڕوانم لە دەرفەتێکی نزیکدا بتانبینم و لەگەڵتان کۆببمەوە.''

لەو سەردانەی دا سەرۆکوەزیرانی ئیتالیا، لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە و لە هەمانکاتیشدا سەردانی هێزەکانی ئیتالیا دەکات کە لە چوارچێوەی هێزەکانی هاوپەیمانی دژی داعش لە هەرێمی کوردستاندا خزمەت دەکەن.

جێی باسه‌ سەردانی سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا، تەنیا دوای ماوەیەک بەسەر سەردانی کاتالین نۆڤاک سه‌رۆكى هه‌نگاريا دێت کە سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی و کوردستان کۆبووەوە و پاشان لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شارۆچکەی عەینکاوە قوتابخانەیەکی کردەوە و دواتریش سەردانی ئەلقوشی کرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.