Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 11:30

ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ چه‌ند بڕیارێكی گرینگی ده‌ركرد

کوردستان TV
100%

ئەمرۆ پێنجشەم بەسەرپەرشتی وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجوومەنی وەزارەتی پەروەردە، دواهەمین کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزارەتی پەروەردە ئەنجامدرا و چه‌ند بڕیارێكی گرینگیش درا.

ئالان حەمەسەعید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وێرای سوپاسی مامۆستایان و سەرپەرشتیاران و پەروەردەی قەزا و پەروەردەی گشتیی و بەرێوەبەرایەتی سەرپەرشتیاری پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان بە بۆنەی نزیکبونەوە لە تەواوکردنی وەرزی یەکەمی خوێندنی ئەمساڵ و پیرۆزبایی لە پێکهاتەکانی کریستیان و ئێزیدی بۆ جەژن و بۆنەکانیان بەتایبەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ئەو دوو پێکهاتەیە، چەندین پرسی پەروەردەیی تاوتوێ کرا:

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ئه‌م بڕیارانه‌ی خواره‌وه‌ دران:-

🔹سەبارەت بە هەڵسەنگاندنی دەرەکی قوتابخانەکان بریاردرا:

1-  ئەو قوتابخانانەی لە ساڵی خوێندنی 2021-2022 کە ژمارەیان 27 قوتابخانەیە لە (ئاستی یەک)دا بوون کە پێویستیان بە پاڵپشتی زیاترە تا کوالێتی پەروەردە و فێربوون زیاتر گەشەی پێبدرێت تا 15ی 1ی 2023، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان و بەرێوەبەری پەروەردەی پەیوەندیدار و بەرێوەبەری سەرپەرشتیاری پارێزگا/ ئیدارەی سەربەخۆ و سەرپەرشتیاری یەکەم، کۆبوونەوە لەگەڵ ستافی کارگێرییان ئەنجام بدەن بە مەبەستی پاڵپشتیکردن و چارەسەری کەموکوڕییەکانیان و راپۆرتێک لەو بارەیەوە پێشکەشی وەزارەت بکرێت بۆ ئەوەی پاڵپشتی ماددی و مەعنەوی بکرێن.

2-  ئەو قوتابخانانەی ئەمساڵی خوێندن (2022-2023) کە لە (هەڵسەنگاندنی دەرەکی) ئاستی چوار بەدەست دەهێنن، ئەنجوومەنی وەزارەت بریاری دا کە لەسەر ئاستی وەزارەت لیژنەیەکی سەرپەرشتیاری پێکبهێنێت بۆ چێککردنەوە و پێداچوونەوەی ئەو هەڵسەنگاندنانە بە مەرجێک ئەو لیژنەیەی سەرپەرشتیاری لە سنووری ئەو پارێزگا: ئیدارە سەربەخۆیە نەبێت کە قوتابخانەکە ئاستی چوارەمی پێدراوە.

3-  راسپاردەکانی دواهەمین کۆنفراسی سیستەمی بونیاتنانی تواناکان تاوتوێ دەکرێت بۆ بریاردان لە هەر هەموارێک یان گۆرانکارییەکی بەشی لە پرۆژەی بونیاتنانی تواناکان بۆ ساڵی خوێندنی 2023-2024.

🔹پێداویستییەکانی پەروەردەکان:

1-  پێداویستی کەلوپەل بۆ ناوەندەکانی خوێندن و دیوانی پەروەردەکان داوا کرا بۆ ئەوەی بخرێتە چوارچێوەی پلانی ساڵی خوێندنی ساڵی 2023- 2024 و لە سەرەتای ساڵی 2023وە کار بکرێت بۆ دابینکردنی پێداویستییە سەرەکییەکان.

2-  تاوتوێ دۆخی نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکان و دروستکردنی ژووری نوێی خوێندن و دروستکردنی قوتابخانەی نوێ کرا و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بیناسازیی وەزارەت راسپێردرا بۆ هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە دەستەی وەبەرهێنان و پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بۆ بەدواداچوونی پرۆژە پەروەردەییەکانی ناو یەکەکانی نیشتەجێبوون و پرۆژەکانی وەزارەت.

🔹مامۆستایانی وانەبێژ :

بریاردرا کە دەسەڵاتی دانان و بەدواداچوون بۆ مامۆستایانی وانەبێژ بۆ ئەو حاڵەتانەی بۆشایی میلاکات دروست دەبێت، بدرێتە بەرێوەبەری گشتیی پەروەردەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بۆ وەرزی دووهەمی خوێندنی ئەمساڵ .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.