ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م و كه‌مێك پێش ئێستا له گه‌ڕه‌كێكی شاری كه‌ركووك، چه‌كدارانی داعش هێرشیان كردۆته سه‌ر پۆلیسی فریاكه‌وتنی شاره‌كه و به‌هۆیه‌وه چه‌ند ئه‌ندامێكی پۆلیس كوژراون.
هه‌ڵۆ جه‌باری په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) پێی ڕاگه‌یاندین: ئه‌مشه‌و چه‌ند چه‌كدارێكی داعش له شوقه‌كانی كۆبانێ له باشووری شاری كه‌ركووك هێرشیان كردۆته سه‌ر خاڵێكی پۆلیسی فریاكه‌وتنی شاره‌كه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه له ئه‌نجامی هێرشه‌كه ئه‌فسه‌رێك به پله‌ی نه‌قیب و 2 پۆلیس كوژراون و چه‌ند پۆلیسێكی تریش بریندار بوون.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه دوای ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه، چه‌كداره‌كان بۆ شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتوون و هێزه‌كانی عێراقیش به‌دوایاندا ده‌گه‌ڕێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.