Erbil 38°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 13:03

كه‌شناسی هۆشداری ده‌دات.. سبه‌ی له‌ پێنج پارێزگا ئه‌گه‌ری دروستبوونی لافاو هه‌یه‌

کوردستان TV
100%

ده‌سته‌ی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی عێراق پێشبینی كرد سبه‌ی هه‌ینی له‌ پێنج پارێزگا لافاو دروست ببێت به‌هۆی لێزمه‌بارانه‌وه‌، هۆشداریشی دایه‌ هاووڵاتییان ئاگاداری خۆیان بن.

عامڕ جابری به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی ده‌سته‌ی كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: سبه‌ی هه‌ینی وڵات ڕووبه‌ڕووی كاریگه‌رییه‌كی خراپی كه‌شوهه‌وا ده‌بێته‌وه‌ و بارانی به‌لێزمه‌ و به‌خوڕ له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق ده‌بارێت.

ڕاشیگه‌یاند: به‌هۆی بارانی به‌لێزمه‌ پێشبینی ده‌كرێ لافاو له‌ پارێزگاكانی دیاله‌ و میسان و واسیت و به‌سڕا و موسه‌ننا دروست ببێت. جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م به‌هۆ بارانی به‌خوڕ له‌ رۆژئاوای پارێزگای ئه‌نباڕ لافاو دروست ببوو.

عامڕ جابری داواشی له‌ هاووڵاتییان كرد له‌ كاتی ڕوودانی لافاو ئاگاداری خۆیان بن.

به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی ده‌سته‌ی كه‌شناسی جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ سبه‌ی هه‌ینی له‌گه‌ڵ بارینی بارانی به‌لێزمه‌، پله‌كانی گه‌رماش به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ڕوو له‌ دابه‌زین ده‌كه‌ن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.