Erbil 38°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 12:30

شاخه‌وان عه‌بدوڵا و محه‌مه‌د شیاع سوودانی كۆبوونه‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق چاوی کەوت بە سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، یهكێك له‌و بابه‌تانه‌ی كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێیان كرد چاره‌سه‌ركردنی دۆسییه و پرسه‌كانی نێوان حكوومه‌تی ئیتحادی و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوو.

له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و د. شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، دوایین پێشهاته ئه‌منی و سیاسییەکانی سه‌ر گۆڕه‌پانی عێراق تاوتوێ كران.

هاوكات هه‌ردوولا باسیان له گرینگی پته‌وكردنی میكانیزمی هاوكاری نێوان ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و جێبه‌جێكردن و ده‌ركردنی ئەو یاسایانە كرد كه په‌یوه‌ستن به پڕۆژه خزمەتگوزارییەکان .

شاخه‌وان عەبدوڵا ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ وتوێژكانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران گرینگی یەکخستنی هه‌وڵەکانی لەخۆ گرتبوو له ‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و ئەنجامدانی چاكسازی له‌ناو دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تدا .

هاوکات هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی چاره‌سه‌رکردنی دۆسییه و پرسه‌كانی نێوان حكوومه‌تی ئیتحادی و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و بەردەوامی هه‌ماهه‌نگی و لێكتێگه‌یشتنی نێوان هه‌ردوولایان کرد.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.