Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 11:28

نرخی نه‌وت به‌رز بووه‌وه‌

کوردستان TV
100%

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌ به‌رزبوونه‌وه‌ ده‌ستی پێ كرد، به‌هۆی پێشبینیكردنی هاتنی سه‌رمایه‌كی به‌تین له‌ ئه‌مه‌ریكا و كه‌مبوونه‌وه‌ی زیاتری هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ڕووسیا و گه‌شه‌ی ئابووری جیهانه‌وه‌.

هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت 88 سه‌نت دۆلاری هاته‌ سه‌ر و به‌ ڕێژه‌ی 1.1% به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆمار كرد و گه‌یشته‌ 81.86 دۆلار.

به‌هه‌مانشێوه‌ نرخی نه‌وتی خاوی تێكساسی ئه‌مه‌ریكیش به‌رزبووه‌وه‌ و هه‌ر به‌رمیلێك 92 سه‌نتی هاته‌سه‌ر و به‌ڕێژه‌ی 1.2% به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆمار كرد، ئێستا هه‌ر به‌رمیلێك نرخه‌كه‌ی‌ 78.41 دۆلاره‌.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.