Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 11:30

به‌رشه‌لۆنه‌ به‌نیازی گرێبه‌ستكردنه‌ له‌گه‌ڵ یاریزانێكی بایرن میونشن

کوردستان TV
100%

یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی نه‌یشاردۆته‌وه‌ كه‌ به‌ نیازی گرێبه‌ستكردنه‌ له‌گه‌ڵ یاریزانێكی یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی بۆ وه‌رزی داهاتوو.

یاریزانه‌كه‌ بنیامین پاڤاردی ئه‌ستێره‌ی فڕه‌نسییه‌ كه‌ پێشتر چه‌ند جارێك جه‌ختی كردۆته‌وه‌ ده‌یه‌وێ بۆ وه‌رزی داهاتوو له‌ ڕیزی یانه‌یه‌كی تری ئه‌وروپا درێژه‌ به‌ ژیانی وه‌رزشی خۆی بدات.

رۆژنامه‌ی (بیڵد)ی ئه‌ڵمانی بڵاوی كرده‌وه‌: پاڤارد ئێستا بووه‌ته‌ یه‌كێك له‌ داواكارییه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ و خوان لاپۆرتای سه‌رۆكی یانه‌كه‌ پێشتر چه‌ند جارێكی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ پاڤارد ئامانجی سه‌ره‌كییان ده‌بێت بۆ وه‌رزی داهاتوو.

پاڤاردی ته‌مه‌ن 26 ساڵ، دوو ساڵ له‌ ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی بایرن میونشن ماوه‌ و ده‌یه‌وێ له‌ هاوینی داهاتوو یانه‌ و خولێكی تری ئه‌وروپا بۆ یاریكردن تاقی بكاته‌وه‌.

گرێبه‌سته‌كه‌ی پاڤارد له‌ هاوینی 2024 له‌گه‌ڵ یانه‌ی بایرن میونشن ته‌واو ده‌بێت، ئه‌گه‌ر له‌ ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ یاخود هاوینی داهاتوو یانه‌كه‌ نه‌یتوانی له‌سه‌ر مانه‌وه‌ ڕازی بكات یاخود بیفرۆشێت، ئه‌وا یاریزانه‌ فڕه‌نسییه‌كه‌ ده‌توانێ دوای ئه‌و ماوه‌یه‌ به‌ شێوه‌ی ئازاد گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ هه‌ر یانه‌یه‌ك بكات.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.