سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی و كه‌مێك پێش ئێستا سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا گه‌یشته شاری به‌غدای پایته‌خت و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبووه‌وه.
جۆرجیا میلۆنی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا به یاوه‌ری شاندێكی باڵای وڵاته‌كه‌ی گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا و له‌لایه‌ن محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پێشوازی لێ كرا.
دواتر سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و ئیتاڵیا ده‌ستیان به كۆبوونه‌وه كرد، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و هه‌ماهه‌نگی زیاتری هاوبه‌ش له‌نێوانیان له بواره جیاجیاكاندا به‌شێكی گرینگ ده‌بێت له گفتوگۆكانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌ردوو وڵات.
بڕیاریشه دوای ته‌واوكردنی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ شاری به‌غدا و دیدار و چاوپێكه‌وتنه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی جۆرجیا میلۆنی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا بگات هه‌رێمی كوردستان و له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له‌لایه‌ن مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لێ بكرێ.
دواتر سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا سه‌ردانی سه‌ربازگه‌ی وڵاته‌كه‌ی له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و چاوی به ئه‌فسه‌ر و سه‌رباز و ڕاوێژكاران ده‌كه‌وێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.