Erbil 38°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 08:31

له‌ ویلایه‌تێكی ئه‌مه‌ریكا باری نائاسایی ڕاگه‌یه‌نرا

کوردستان TV
100%

حاكمی ویلایه‌تی نیۆیۆڕك له‌ ئه‌مه‌ریكا باری نائاسایی و له‌ناكاوی بۆ هه‌موو هه‌رێمه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ ئه‌و زریانه‌ گه‌وره‌ و مه‌ترسیداره‌ی كه‌ پێشبینی ده‌كرێ ناوچه‌كه‌یان بگرێته‌وه‌.

كاتی هۆشۆڵ حاكمی ویلایه‌تی نیۆیۆڕك ڕایگه‌یاند: له‌ كاتژمێر 6ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌كاتی ئه‌مه‌ریكا زریانی به‌تینی ئیلیووت ده‌گاته‌ هه‌رێمی نیۆیۆڕك.

كاتی داواشی له‌ سه‌رجه‌م دانیشتووانی نیۆیۆڕك كرد ئه‌وانه‌ی به‌نیازی گه‌شت و وه‌رگرتنی پشوون، با رۆژی هه‌ینی گه‌شته‌كانیان دوابخه‌ن و له‌ ماڵه‌كانی خۆیان و شوێنه‌ پارێزراوه‌كان به‌ سه‌لامه‌تی بمێننه‌وه‌ و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌یه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌.

ئه‌م هۆشدارییه‌ بۆ ئه‌وه‌ دراوه‌ كه‌ بڕیاره‌ سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌ كاتی ئه‌مه‌ریكا زریانی ئیلیووت و سه‌رما و سۆڵه‌ و به‌فربارینی به‌تین و هه‌روه‌ها لافاو له‌ ته‌واوی ناوچه‌كانی نیۆیۆڕك دروست ببێت.

به‌هۆی ئه‌م زریانه‌وه‌ تا ئێستا زیاتر له‌ 5 هه‌زار گه‌شتی ئاسمانی و زه‌مینی له‌ هه‌رێمی نیۆیۆڕك هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه‌.

كه‌شناسی ویلایه‌تی نیۆیۆڕك پێشبینی كردووه‌ له‌گه‌ڵ دروستبوونی زریانه‌كه‌، كه‌شێكی سارد و به‌فراویش ڕوو له‌ به‌شێكی فراوانی هه‌رێمه‌كه‌ بكات و هه‌روه‌ها له‌ ناوچه‌ كاناراوه‌كانیش بارانی به‌لێزمه‌ ببارێت و ببێته‌ هۆی دروستبوونی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاو و لافاو.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.