پارێزگای هه‌ولێر ئه‌مڕۆ هه‌ینی ماوه‌ی ته‌واوكردنی پڕۆژه‌ی گۆڕینی بۆڕی ئاوی ئیفراز 3ی ڕاگه‌یاند و ئاشكرای كرد كه قۆناغی یه‌كه‌می پڕۆژه‌كه له ماوه‌ی 75 رۆژدا كۆتایی دێت.
پارێزگای هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه: پڕۆژەی ئاوی ئیفراز3 کە ئاوی پاک بۆ 40%ی دانیشتووانی هەولێر دابین دەکات و زیاتر لە 160 هەزار هاوبەشی ئاو لە خۆ دەگرێت، شكانی بۆڕییه‌كه لەماوەی ڕابردوودا ده‌بووه كێشه‌یه‌كی گەورە بۆ بەشێکی زۆری دانیشتووانی هه‌ولێر.
بڵاویشی كرده‌وه: مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی دا بە تەرخانکردنی نزیکەی (21 ملیار دینار) بۆ گۆڕینی بۆڕی ئاوی ئیفراز3 بە درێژیی 11 کیلۆمەتر، لە ئێستاشدا کارەکانی قۆناغی یەکەمی ئەم پڕۆژەیە دەستی پێ کردووە كه درێژیه‌كه‌ی 2 هەزار 750 مه‌تره و ده‌كه‌وێته نزیك وێستگه‌ی مارعۆدا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: ئه‌و بۆڕییه‌ی پێشتر به‌كارهاتبوو له جۆری فایبه‌ر گلاس بوو کە بەپێی پێوه‌ری رێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی رێگه‌پێدراو بوو، به‌ڵام به‌رگه‌ی فشاری ئه‌و په‌مپانه‌ی ناو وێستگه‌كه‌ی نه‌ده‌گرت، بۆیه ئه‌و به‌شەی زۆرجار تووشی شكان ده‌بوو.
سه‌باره‌ت به بۆڕییه‌كه‌ی ئێستاش، پارێزگای هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: ئه‌و بۆڕیه‌ی ئیستا دانراوه له جۆری كاربۆن ستیله و به‌رگه‌ی 37 باڕ ده‌گرێت و كوالێتییه‌كه‌ی زۆر باشه و تیرەکەی 1500 لیمەترە و ئەستوورییەکەشی 14 مللیمەترە، بۆڕییەکان بە 5 چین لەحیم پێکەوە دەبەسترێنەوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه بە تەواوبوونی کارەکان، کێشەی شکانی بۆڕی ئیفراز سێ لە هەولێر کۆتایی پێ دەهێنرێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ماوه‌ی ته‌واوكردنی گۆڕینی بۆڕییه‌كەش 90 رۆژە، به‌ڵام بڕیاروایه به 75 رۆژ به‌ڵێنده‌ر ته‌واوی بكات و قۆناغی دووه‌میش له داهاتوو كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.