Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 10:46

ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ له‌ پاكستان ڕووی دا

کوردستان TV
100%

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ له‌ شاری ئیسلام ئابادی پایته‌ختی پاكستان ڕووی دا و كوژراو و برینداری لێ كه‌وته‌وه‌.

میدیاكانی پاكستان بڵاویان كرده‌وه‌: سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ گه‌ڕه‌كێكی شاری ئیسلام ئاباد له‌ ڕێگه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ ڕووی دا، له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه‌ش پۆلیسێك گیانی له‌ده‌ست دا و 4ی تریش بریندار بوون.

ئاماژه‌یان به‌وه‌ش دا: ته‌قینه‌وه‌كه‌ كاتێك ڕوویداوه‌ كه‌ پۆلیسی شاری ئیسلام ئاباد ئۆتۆمبێلێكیان وه‌ستاندووه‌ به‌ مه‌به‌ستی پشكنین، به‌ڵام شوفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌ به‌ كۆنتڕۆڵ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ته‌قاندۆته‌وه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.