دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر پێشوازی له سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا كرد.
جۆرجیا میلۆنی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشتبووه عێراق، سه‌ره‌تاش له‌لایه‌ن محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا پێشوازی لێ كرابوو.
دواتر سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا به جیا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له دكتۆر له‌تیف ره‌شید سه‌رۆك كۆماری عێراق و محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆببووه‌وه.
هه‌ر له درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا، دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ جۆرجیا میلۆنی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان و له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه له‌لایه‌ن مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لێ كرا.
بڕیاره هه‌ر له شاری هه‌ولێر له هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵا هه‌ردوو سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی و جۆرجیا میلۆنی به ئاماده‌بوونی شاندی باڵای هه‌رێمی كوردستان و ئیتاڵیا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام بده‌ن.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا سه‌ردانی سه‌ربازگه‌یه‌كی وڵاته‌كه‌ی له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و له‌وێ چاوی به ئه‌فسه‌ر و سه‌رباز و ڕاوێژكارانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كه‌وێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.