Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 09:31

ئه‌و كه‌سه‌ی دزی له‌ بایه‌عه‌كان ده‌كرد ده‌ستگیر كرا

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌مڕۆ هه‌ینی ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سه‌ی ڕاگه‌یاند كه‌ دزی له‌ بایه‌ع و بریكاره‌كانی خۆراك ده‌كرد.

پۆلیسی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند:بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان - نووسینگەی باکوور، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (د. ع. ح) بە تۆمەتی چەندینجار دزیکردن لە بریکارەکانی خۆراک دەستگیر کرد.

ڕاشیگه‌یاند: تۆمەتباری ئاماژەپێکراو کە دانی ناوه‌ بەوەی 13 جار و لە گەڕەکە جیاجیاکانی شاری هەولێر بڕێکی زۆر لە ماددەی خۆراکی و پارەی لە بریکارەکانی خۆراک دزیوە کە پێکهاتبوون لە چەندین فەردە برنج و شەکر و چەندین کارتۆن زەیت و ئاوەتەماتە و بڕێک پارە.

پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ تۆمه‌تباره‌كه‌ ڕێکخراوه‌ و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە ڕاگیراوه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.