Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 10:51

له‌ پاریس ته‌قه‌ كراوه‌ و 8 قوربانی هه‌یه‌

کوردستان TV
100%

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ پاریسی پایته‌ختی فڕه‌نسا ته‌قه‌كراوه‌ و له‌ ئه‌نجامیشدا 8 كه‌س بوونه‌ته‌ قوربانی.

میدیاكانی فڕه‌نسا بڵاویان كرده‌وه‌: نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی كه‌سێك له‌ ناوچه‌ی 10ی شاری پاریسی پاته‌خت به‌شێوه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی ته‌قه‌ی له‌ خه‌ڵك كردووه‌.

بڵاویشیان كرده‌وه‌: له‌ ئه‌نجامی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ش 2 كه‌س كوژراون و 6 كه‌سی تریش بریندار بوون.

ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه‌‌ ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ ده‌ستگیركراوه‌ كه‌ هاووڵاتییه‌كی فڕه‌نسییه‌ و ته‌مه‌نی 69 ساڵه‌، پێشتر له‌ وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری شاری پاریس كاری كردووه‌.

هێزه‌كانی پۆلیسی شاری پاریس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردووه‌ به‌ مه‌به‌ستی ئاشكراكردنی هۆكاری ته‌قه‌كان.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.