نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ينى، 23ـی 12ـی 2022 پێشوازى له جيۆرجيا ميلۆنى، سه‌رۆک وه‌زيرانى ئيتاڵيا بۆ هەرێمی کوردستان كرد كه به يه‌كه‌م سه‌ردانى فه‌رمى بۆ ده‌ره‌وه‌ى ئه‌وروپا، هاتووه‌ته عێراق و هه‌رێمى كوردستان.
له كۆبوونه‌وه‌كەدا نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى ده‌ربڕينى خۆشحاڵى به سه‌ردانه‌كه، پيرۆزباييى كريسمس و سه‌ركه‌وتن و وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆک وه‌زيرانى له خاتوو ميلۆنى كرد، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ ئيتاڵيا دووپات كرده‌وه بۆ هاريكارى و پشتگيريى سه‌ربازى و سياسى و مرۆيى و هاريكارى هاوبه‌شى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له كاتى شه‌ڕى دژى داعشدا.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆک وه‌زيران خاتوو ميلۆنى، دووپاتى كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى گرنگييه‌كى تايبه‌ت به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌دات و به‌هێزى و سه‌قامگيريى عێراق و هه‌رێمى كوردستانى بۆ عێراق و ناوچه‌كه به گرنگ زانى، هه‌روه‌ها پشتگريى وڵاته‌كه‌ى بۆ گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا ده‌ربڕى.
له‌مباره‌يه‌وه نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌يه هه‌موو كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا به گفتوگۆ و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكات.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا که جێگرانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و ژماره‌یه‌ک له به‌رپرسان ئاماده‌ی بوون، هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه هێشتا داعش مه‌ترسييه‌كى ڕاسته‌قينه‌يه له‌سه‌ر ئاسايش و سه‌قامگيريى عێراق و سووريا، بۆيه عێراق و هه‌رێمى كوردستان پێويستييان به به‌رده‌واميى پشتگيريى نێوده‌وڵه‌تييه بۆ له‌ناوبردنى يه‌كجاريه‌كيى داعش، هه‌روه‌ها جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئيتاڵيا و هه‌رێمى كوردستان و هاريكاريى هاوبه‌ش له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه. هه‌ر له‌م ميانه‌دا سه‌رۆک وه‌زيران ميلۆنى، به فه‌رمى نێچيرڤان بارزانى بۆ سه‌ردانى ڕۆما بانگهێشت كرد.
به‌رنامه‌ى سه‌رۆک وه‌زيران ميلۆنى بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئيتاڵيا له چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانيى نێوده‌و‌ڵه‌تيى دژى داعش له هه‌رێمى كوردستان، ئاماده‌يى و ڕۆڵى ناتۆ له عێراق، دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران و پێكهاته‌كان به‌تايبه‌تى مه‌سيحى و ئێزدييه‌كان، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕ له ئۆكراينا و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.