Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 09:37

 بەهۆی کورتانی گوێدرێژێک شەڕ لەنێوان دوو خێزان ڕووی دا

کوردستان TV
100%

بەهۆی کورتانی گوێدرێژێک لە گوندی قولیبەگ لە شارەدێی شوان لە سنووری پارێزگای کەرکووک ئەمڕۆ هەینی 23ـی 12ـی 2022 شەڕ لەنێوان دوو خێزان ڕووی دا و ژمارەیەک برینداری لێکەوتەوە.

سەرچاوەیەک بە (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: لە گوندی قولیبەگ لە سنووری پارێزگای کەرکووک شەڕ لەنێوان مام و برازایەک ڕووی داوە.

سەبارەت بە هۆکاری ڕوودانی شەڕەکە ڕاشیگەیاند: دوای ئەوەی گوێدرێژی برازاکەی دەچێتە ناو دەغڵودانی ماڵی مامەکەی، کورتانەکەی لێدەکەنەوە و ڕەوانەی ماڵی برازاکەی دەکرێتەوە، بەهۆیەوە شەڕ ڕووی داوە و بە دار و بەرد لەیەکتریان داوە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش دا کە لەو شەڕەدا ئافرەتێک و دوو پیاو لە ئەندامانی هەردوو خێزان برینداربوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.