Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 09:29

ڕاگەیەنراوێک لە حکوومەتی ھەرێمی كوردستانەوە لەسەر هێرشکردنە سەر ڕەوەندی کوردی لە پاریس

کوردستان TV
100%

حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ هەینی 23ـی 12ـی 2022 هێرشکردنە سەر ڕەوەندی کوردی لە پاریس سەرکۆنە و شەرمەزار کرد.

لە ڕاگەیەنراوێکدا حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بە تووندی ھێرشی سەر ڕەوەندی کورد لە پاریس سەرکۆنە و شەرمەزار دەکەین.

ڕاشیگەیاند: پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییانی ھێرشەکە دەکەین و ھیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکان دەخوازین، ھەروەھا داواش لە ڕەوەندی کورد لە ئەوروپا دەکەین ئارام بن و دان بەخۆیاندا بگرن.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژەی بەوەش دا کە "ئێمە باوەڕی تەواومان بە دامودەزگەکانی حکوومەتی فەرەنسا و سیستەمی دادوەریی ئەو وڵاتە ھەیە کە ڕێکاری پێویست دەگرنەبەر بۆ پاراستنی کوردستانییانی نیشتەجێی فەرەنسا و بەسزاگەیاندنی ھێرشبەر و تاوانباران."

ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئەمڕۆ هەینی کەسێک لە شاری پاریس تەقەی لە ناوەندێکی کولتووری کوردی کرد و بەهۆیەوە 3 کوژراو و 3 برینداری دیکەی لێکەوتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.