Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 10:46

ماکرۆن: هێرشێکی قێزەوەن کرایە سەر کوردانی فەرەنسا

کوردستان TV
100%

سەرۆکی فەرەنسا ئەمڕۆ هەینی 23ـی 12ـی 2022 لەسەر هێرشکردنە سەر کوردانی دانیشتووی فەرەنسا ڕایگەیاند، هێرشێکی قێزەوەن کرایە سەر کوردانی فەرەنسا.

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە تویتێکدا هاوسۆزی خۆی بۆ قوربانییان دووپات کردەوە و ڕایگەیاند: هێرشێکی قێزەوەن کرایە سەر کوردانی فەرەنسا لە ناوەندی پاریس.

ماکرۆن لە تویتەکەیدا هاوسۆزی خۆی بۆ قوربانییان دووپات کردەوە و ڕاشیگەیاند: بیرمان لای کەسوکار و خێزانی قوربانییانە.

سەرۆکی فەرەنسا ستایشی هێزە ئەمنییەکانی وڵاتەکەی کرد و ئاماژەی بەوە دا کە پێزانینم بۆ هێزەکانی پۆلیس هەیە لەبەرامبەر ئەو ئازایەتییەیان.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئەمڕۆ هەینی کەسێک لە شاری پاریس تەقەی لە ناوەندێکی کولتووری کوردی کرد و بەهۆیەوە 3 کوژراو و 3 برینداری دیکەی لێکەوتەوە.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەمبارەیەوە ڕاگەیەنراوێكی بڵاو کردەوە و سەرکۆنەی ئەو هێرشەی کرد و پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاری قوربانییان کرد، هەروەها داوای لە ڕەوەندی کوردی لە ئەوروپا کرد ئارام بن و دان بەخۆیاندا بگرن.

لە ڕاگەیەنراوەکە حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەختی کردەوە کە باوەڕی تەواویان بە دامودەزگەکانی حکوومەتی فەرەنسا و سیستەمی دادوەریی ئەو وڵاتە ھەیە کە ڕێکاری پێویست دەگرنەبەر بۆ پاراستنی کوردستانییانی نیشتەجێی فەرەنسا و بەسزاگەیاندنی ھێرشبەر و تاوانباران.

کوردستان جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.