Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 07:29

وەزارەتی تەندروستی ژمارەیەک ڕێنمایی بۆ ڕۆژانی پشووی سەری ساڵ دەرکرد

کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ هەینی 23ـی 12ـی 2022 ژمارەیەک ڕێنمایی بۆ ڕۆژانی پشووی سەری ساڵ دەرکرد و ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی کردووە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان نووسراوێکی بڵاو کردۆتەوە و ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی هەولێر- سلێمانی- دهۆک- هەڵەبجە- گەرمیان- ڕاپەڕین- سۆران- زاخۆ- کۆیەی دەکات و نووسیویەتی، لەپێناو بەرژەوەندی گشتیی و بە مەبەستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی لە ڕۆژانی پشووی سەری ساڵ ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکەن:-

1- دانانی لێژنەی بەدواداچوون لەسەرجەم بەڕێوەبەرایەتی گشتیی و نەخۆشخانەکان.

2- بۆ هەر کارێکی پێویست و لەناکاو، پێویستە هێڵی گەرمی پەیوەندی هەبێت.

3- لە کاتی پێویستدا کۆگەکانی دەرمان و پێداویستی پزیشکی و تاقیگەیی کراوە دەبن لەسەرجەم شار و شارۆچکەکان.

4- پابەندبوونی پزیشکانی پسپۆڕ، نیشتەجێی دێرین، خولاو، پەرستار و کارمەندانی تەندروستی بە دەوامی ئێشکگری.

5- هاتنەژوورەوەی ڕاگەیاندن تەنیا لە ڕێگەی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتییەکان دەبێت.

6- ئاماری ڕۆژانە دەبێت لە ماوەی 24 کاتژمێر لەڕێگەی پەیوەندی مۆبایلەوە لە 08:00ـی بەیانی تاوەکو 08:00ـی بەیانی ڕۆژی دواتر بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان ڕەوانە بکرێت.

7- ڕۆژانە فۆڕمی تایبەت بە ئامارەکان ڕەوانە بکرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان.

8- ئامادەباشی بۆ ئەمبولانس و گاز و بەنزین دابین بکرێت.

9- بەدواداچوونی بەردەوام بۆ پڕۆژەکانی خاوێنکردنەوە و دابینکردنی خۆراک.

10- هێڵەکانی مۆبایلی بەرپرس و (مستلم)ـی بەشەکان کراوە بێت و وەڵام بدرێتەوە.

11- نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن و نۆرینگە دەرەکییەکان کراوەبن و هەموو سەردان و زانیارییەکان تایبەت بە نەخۆش تۆمار بکەن.

12- سەنتەرەکانی پێدانی چارەسەری کیمیاوی بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە پێویستە بە ئێشکگری کراوە بێت.

13- سەنتەرەکانی شوشتنی گورچیلە پێویستە بە شێوەی ئێشکگری کراوە بێت.

14- تیمەکانی فریاگوزاری و هێڵی (122) بەردەوام دەبن لە ئەرک و کارەکانیان بە شێوەی (24) کاتژمێری، هەروەها هۆبەی پزیشکی فریاکەوتن خشتەی دابینکردنی تیمەکانی دادەنێت بۆ شوێنە پێویست و گەشتیارییەکان.

15- تیمەکانی (پشکنینی ئاوی خواردنەوەی ماڵان و نەخۆشییە گوازراوەکان و چاودێری تەندروستی) بەردەوام دەبن لە بەدواداچوونەکانیان بەشێوەی ئێشکگری.

16- پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ ئاوارەکان لە کەمپەکان بەردەوام دەبێت.

17- بەردەوام بوون لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی پشکنینی کۆرۆنا و چارەسەری.

18- دانانی میکانیزمێکی گونجاو بۆ پێدانی ڤاکسین لە ڕۆژانی پشوو.

 

دەقی ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی بۆ ڕۆژانی پشووی سەری ساڵ:-

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.