Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 07:21

لەمڕۆوە بانكی رافیدەین 100 دۆلار بە 146 هەزار 500 دینار دەفرۆشێتە هاووڵاتیان

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە 24-12-2022 فرۆشتنی دۆلار بە مەبەستی گەشتكردن بۆ هاووڵاتیان دەستپێدەكات و بەمەرجێك نابێت هاووڵاتی لە 10 هەزار دۆلار زیاتر داوا بكات.
رۆژی پێنج شەمەی رابردوو نوسینگەی ڕاگەیاندنی بانكی ڕافیدەین ڕایگەیاند، دەستپێكردنی فرۆشتنی دۆلار بە هاووڵاتیان، لە رۆژی شەممەی داهاتووەوە دەستپێدەكات.
هەروەها دوێنێ هەینی بانكەكە جەختی كردەوە هەموو هاوڵاتیان  دەتوانن لە كڕینی دۆلاردا بەشداربن. 
ئاماژەی بەوەشكرد، رێكارەكانی خستنەڕوو لە فرۆشتنی دۆلاردا بە ئاسانی بە دەركردنی كارتی ماستەركارد بۆ ئەوانەی ئارەزووی كڕینی دۆلار دەكەن بەدی دێت، بەڵام دەبێت ئەم بەڵگەنامانە لەگەڵ خۆیان بهێنن، كە بریتین لە ناسنامەی باری شارستانی یان كارتی نیشتمانی، پاسپۆرت،كارتی زانیاری و ژمارەیەكی مۆبایلی كاریگەر.
هەروەها بانكەكە لە بەیاننامەكەدا بڕیاریدا لە ڕۆژانی پشوودا دەرگاكانی بكاتەوە بۆ ڕۆژی شەممە و یەكشەممە كە دەكاتە بەرواری 24  و 25 - 12/2022  بۆ فرۆشتنی دۆلار.
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.