Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 23:23

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران هێرشیان كرده‌ سه‌ر قوتابخانه‌یه‌كی كوردی و مامۆستایه‌كیان ڕفاند

کوردستان TV
100%


هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێران هێرشیان کردووەتە سەر قوتابخانەی قۆناغی ناوەندی "مگهری" لە شاری جوانڕۆ و سەرەڕای دروستکردنی کەشێکی تۆقێنەر، مامۆستایەکی ئەو قوتابخانەیان بە ناوی عەبدولکەریم محەممەدی لە پێش چاوی قوتابییەکان ڕفاندووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، پێش نیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە20ی12ی2022، سێ کەس لە ئەندامانی هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێران چوونەتە ناو قوتابخانەی "مگهری" لە شاری جوانڕۆ و عەبدولکەریم محەممەدی، مامۆستای وانەی بیرکارییانی لەسەر پۆل ڕفاندووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

سەرەتا هێزە  ئه‌منییه‌كان بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری پراید، چوونەتە ناو حەوشەی قوتابخانە و دواتر دەستیان بە پشکنینی پۆلەکان و کتێبی قوتابییان کردووە و زیانیان بە کورسی و مێزی قوتابخانەکە گەیاندووە.

پاش تێکدان و زیان گەیاندن بە کەلوپەلەکانی قوتابخانە و ڕفاندنی عەبدولکەریم محەممەدی، ئۆتۆمبێلێکی دیکەی  هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران لە جۆری پژۆ و بە چوار سەرنشینەوە هێرشی کردووەتە سەر ئەم قوتابخانەیە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێرشی هێزە هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران بۆ سەر ئەم قوتابخانەیە کاردانەوە و ناڕەزایەتی قوتابییانی لێکەوتووەوە بۆ نزیکەی یەک کاتژمێر و لە ئەنجامی هێرشی ئەم هێزانە، کەشی قوتابخانە تێکچووە و ئاڵۆز بووە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.