Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 07:22

ڤیدیۆ .. بەهۆی لافاوەوە هاووڵاتیان لەنەجەف بەلەمی لاستیكی بۆ هاتووچۆ بەكاردەهێنن

کوردستان TV
100%

شەوی رابردوو بارانبارینی بە خوڕ چەند ناوچەیەكی ناوەڕاست و باشووری عێراقی گرتەوە بەو هۆیەوە لافاو لەچەند شوێنێك دروست بوو.
هەروەها لە گەڕەكی 7ی نیسانی قەزای شەترە لەپارێزگای زیقار بەهۆی باران بارینی بەخوڕ خانوویەك رووخاوەو بەوهۆیەوە كەسێك گیانی لەدەستداوەو دوو كەسی دیكەش برینداربوون.
پێشتر دەستەی كەشوهەوای عێراق هۆشداری دابوو لەوەی لەكاتەكانی ئێوارەی هەینی لەناوچەكانی ناوەڕاست و باشوری رۆژھەڵاتی عێراق مەترسی دروستبوونی لافاو لە زۆرێكی ناوچەكاندا دەبێت و بەهۆی بەهێزی كاریگەری ناسەقامگیرییەكە لەم ناوچانەدا ئەگەری چالاكبوونی هەوری بەهێز و بەخوڕی بارانبارین دەبێت.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.