دوێنی هەینی 23-12-2022 لە هێرشەکەی سەر ناوەندی کەلتوری ئەحمەد کایە لە پاریس ، بەپێی ئەو ئاماران نوێیانەی كە لەلایەن پۆلیس و سەرچاوەكانی نەخۆشخانەوە دراوە، لە ئەنجامی هێرشەكەدا سێ كەس گیانیان لەدەستداوەو سێ كەسیش بریندار بوونە هونەرمەند "میرە پەروەر" یەکێک بوو لەو كهسانهی كه گیانی له دهست داوه.
پۆلیس كهسێكی تەمەن (69) ساڵی دهستگیر كردوه، بەڵام ناسنامەكەی ئاشكرا نەكراوە، دوای هێرشەكە، كوردەكانی نیشتەجێی شارەكە ڕوویان لە سەر شەقامی ناوچەكە كردووەو لەنزیكی كۆمەڵەكە گردبوونەتەوە.
میرە ئەحمەد یەکێکە لە گۆرانبێژە ناسراوە گەنجەکانی باکوری کوردستان و ماوەیەکە لە ئەورپا دەژی و ئەمڕۆ لە کاتی هێرشەکەدا لەگەڵ چەند هونەرمەندێکی تردا راوەستاوەو لەگەڵ هێرشەکەدا دەمودەست گیانی لە دەستداوە.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.