Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 07:31

وەزارەتی تەندروستی چه‌ند ڕێنماییه‌كی بۆ ڕۆژانی پشووی سەری ساڵ دەركرد

کوردستان TV
100%


وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم ژمارەیەك ڕێنمایی بۆ ڕۆژانی پشووی سەری ساڵ دەركردوەو ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی كردووە.

له‌ رێنماییه‌كان دا هاتووه‌،لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و بە مەبەستی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری تەندروستی لە ڕۆژانی پشووی سەری ساڵ ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بكەن.

1. دانانی لێژنەی بەدواداچوون لەسەرجەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی و نەخۆشخانەكان.

2. بۆ هەر كارێكی پێویست و لەناكاو، پێویستە هێڵی گەرمی پەیوەندی هەبێت.

3. لە كاتی پێویستدا كۆگەكانی دەرمان و پێداویستی پزیشكی و تاقیگەیی كراوە دەبن لەسەرجەم شارو شارۆچكەكان.

4. پابەندبوونی پزیشكانی پسپۆڕ، نیشتەجێی دێرین، خولاو، پەرستارو كارمەندانی تەندروستی بە دەوامی ئێشكگری.

5. هاتنە ژوورەوەی ڕاگەیاندن تەنیا لە ڕێگەی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتییەكان دەبێت.

6. ئاماری ڕۆژانە دەبێت لە ماوەی (24) كاتژمێر لەڕێگەی پەیوەندی مۆبایلەوە لە (08:00) ی بەیانی تاوەكو (08:00) ی بەیانی ڕۆژی دواتر بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان ڕەوانە بكرێت.

7. ڕۆژانە فۆڕمی تایبەت بە ئامارەكان ڕەوانە بكرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان.

8. ئامادەباشی بۆ ئەمبولانس و گازو بەنزین دابین بكرێت.

9. بەدواداچوونی بەردەوام بۆ پڕۆژەكانی خاوێنكردنەوەو دابینكردنی خۆراك.

10. هێڵەكانی مۆبایلی بەرپرس و (مستلم) ی بەشەكان كراوە بێت و وەڵام بدرێتەوە.

11. نەخۆشخانەكانی فریاكەوتن و نۆرینگە دەرەكییەكان كراوەبن و هەموو سەردان و زانیارییەكان تایبەت بە نەخۆش تۆمار بكەن.

12. سەنتەرەكانی پێدانی چارەسەری كیمیاوی بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە پێویستە بە ئێشكگری كراوە بێت.

13. سەنتەرەكانی شوشتنی گورچیلە پێویستە بە شێوەی ئێشكگری كراوە بێت.

14. تیمەكانی فریاگوزاری و هێڵی (122) بەردەوام دەبن لە ئەرك و كارەكانیان بە شێوەی (24) كاتژمێری، هەروەها هۆبەی پزیشكی فریاكەوتن خشتەی دابینكردنی تیمەكانی دادەنێت بۆ شوێنە پێویست و گەشتیارییەكان.

15. تیمەكانی (پشكنینی ئاوی خواردنەوەی ماڵان و نەخۆشییە گوازراوەكان و چاودێری تەندروستی) بەردەوام دەبن لە بەدواداچوونەكانیان بەشێوەی ئێشكگری.

16. پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ ئاوارەكان لە كەمپەكان بەردەوام دەبێت.

17. بەردەوام بوون لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكانی پشكنینی كۆرۆناو چارەسەری.

18. دانانی میكانیزمێكی گونجاو بۆ پێدانی ڤاكسین لە ڕۆژانی پشوو.

ئا- كامران

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.