Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 07:20

تیروپشكی یارییه‌كانی قۆناغی 32ی جامی شای ئیسپانیا ڕاكێشرا

کوردستان TV
100%


تیروپشكی ڕكابه‌ریه‌كانی قۆناغی سیی و دووی جامی شای ئیسپانیا بۆ تۆپی پێ ڕاكێشرا،‌ تیروپشكه‌كه‌ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی هاوسه‌نگی لێكه‌وته‌وه‌و ئه‌ركی یانه‌ گه‌وره‌كانیش تا ڕاده‌یه‌ك ئاسان ده‌بێت.
 یانه‌ی ڕیال مه‌درید كه‌وته‌ به‌رامبه‌ر یانه‌ی كاسێرێنۆی پله‌ چوار، یانه‌ی بارسێلۆناش له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئینتێر سیتی پله‌ سێ یاری ده‌كات.
 لای خۆشیه‌وه‌ یانه‌ی ڕیال بێتیسی پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی جامی شای ئیسپانیا ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی ئیبیزای پله‌ چوار ده‌بێته‌وه‌و یانه‌ی ڤالێنسیاش كه‌وته‌ به‌رامبه‌ر یانه‌ی لانۆسیا.
 هه‌روه‌ها یانه‌ی سیڤیلیه‌ ده‌بێته‌ میوانی یانه‌ی لیناریس و یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدیش به‌رامبه‌ر یانه‌ی ڕیال ئۆڤیدۆ یاری ده‌كات، یاریه‌كانی قۆناغی سیی و دووی جامی شای ئیسپانیا له‌ سێ و چوارو پێنجی مانگی داهاتوو به‌ یه‌ك گه‌ڕ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و براوه‌ی یاریه‌كان ڕاسته‌وخۆ ده‌گه‌نه‌ قۆناغی شازده‌.
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.