بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە كە بەم شێوەیە ..
ئەمڕۆ 24- 12- 2022
كەش/ ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت لە هەموو ناوچەكانی هەرێم كاریگەریەكەی لە ناوچەكانی سلێمانی و گەرمیان زیاتر دەبێت ، لە پارێزگای دهۆك و دەوروبەری ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و ئەگەری بارینی بەفرێكی كەم هەیە لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكانی باكوور و باكووری خۆرهەڵاتی هەرێم.
پلەكانی گەرما/ نزم دەبێتەوە بە نزیكەی (٢ تا ٤) پلە بە بەراورد لە تۆماركراوی رۆژی پێشووتر.
خێرای با / 5 – 10 كم/س.
ئاراستەی با / باكوری خۆرئاوا
مەودای بینین / 8 - 10 كم
پلەكانی گەرما / لەسەرنەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە
سبەی 25- 12- 2022
كەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە زۆربەی ناوچەكاندا لە كاتەكانی ئێوارەدا كاریگەری كەم دەبێتەوە ئاسمان دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور.
پلەكانی گەرما/ نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوی رۆژی پێشووتر.
خێرای با / 5 – 15 كم/س.
ئاراستەی با / باشوری خۆرئاوا
مەودای بینین / 8 - 10 كم
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 16
سلێمانی : 14
دهۆك : 15
كەركوك : 18
هەڵەبجە : 15
زاخۆ : 15
سۆران : 12
گەرمیان : 19
بەشی پێشبینی / 24- 12- 2022
كەشناسی: ئەگەری بارینی بەفر هەیە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.