بەیانی ئەمڕۆ شەممە24-12-2022، یەكەم شەپۆلی بەفربارین سەنتەری ناحیەی حاجی ئۆمەرانی گرتەوە و سنوورەكەی سپیپۆش كرد.
بەهۆی ساردی كەش و هەوا و نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما، ئاستی بینین كەمبۆتەوە، بەڵام ئەم شەپۆلە بەفربارینە نەبۆتە هۆكاری درووستبوونی ئاستەنگی هاتووچۆ و تاقیكردنەوەی وەرزی یەكەمی قوتابیانیش كە كۆتا ڕۆژیەتی، لە سنوورەكە بەردەوامە.
هەواڵ و وێنە: كەریم سمكۆ-پەیامنێری كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.