Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 05:24

جۆرج كۆهێن ئه‌ستێره‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ئینگلته‌را كۆچی دوایی كرد

کوردستان TV
100%

جۆرج كۆهێن ئه‌ستێره‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ئینگلته‌را له‌ ته‌مه‌نی هه‌شتاوسێ ساڵی كۆچی دوایی كرد.
 كۆهێنی به‌رگریكاری باڵی ڕاستی پێشووی یانه‌ی فولهام له‌ ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی ڕابردوو یه‌كێك بوو له‌ یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را كه‌ نازناوی مۆندیالی هه‌زارو نۆسه‌د و شه‌ست و شه‌شی له‌ ڕیزی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناو پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ش له‌ ئینگلته‌را به‌ڕێوه‌چوو.
 له‌ یاری كۆتاییداو له‌ یاریگای وێمبلی له‌ له‌نده‌ن، هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را به‌ چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ دوو گۆڵ له‌ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیای ڕۆژئاوای برده‌وه‌و تاكه‌ نازناوی جامی جیهانی له‌ مێژووی خۆی به‌ده‌ستهێنا، كۆهێن سیی و حه‌وت یاری نێوده‌وڵه‌تی له‌ ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را ئه‌نجامداوه‌و بێن كۆهێنی كوڕی براكه‌شی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ڕه‌گبی ئینگلته‌را بوو كه‌ ساڵی دووهه‌زاروسێ نازناوی جامی جیهانی ڕه‌گبی له‌ ڕیزی هه‌ڵبژارده‌كه‌ به‌ده‌ستهێنا.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.