یانه‌ی مانچسته‌رسیتی گورزێكی كوشنده‌ی به‌ركه‌وت، ئه‌ویش به‌هۆی پێكانی ڕوبێن دیازی به‌رگریكاره پۆرتوگالیه‌كه‌ی.
له‌مباره‌وه ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانی بڵاوی كرده‌وه كه دیاز له كاتی به‌شداریكردنی له ڕكابه‌ریه‌كانی مۆندیالی دووهه‌زاروبیستودووی قه‌ته‌ر له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی دووچاری پێكانی ڕانی هاتووه‌و به‌و هۆیه‌وه نزیكه‌ی یه‌ك مانگ له یاریگاكان داده‌بڕێ.
هه‌مان ڕۆژنامه ڕوونیشیكرده‌وه كه دیاز له یاری نێوان پۆرتوگال و سویسرا له قۆناغی شازده دووچاری پێكان هاتووه، به‌ڵام تیمی ڕاهێنه‌رانی هه‌ڵبژارده‌ی پۆرتوگال یاریزانه‌كه‌ی له یاری قۆناغی چاره‌گی كۆتایی له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی مه‌غریب به‌شداری پێكردووه، بۆیه پێكانه‌كه‌ی هێنده‌ی دیكه سه‌خت تر بووه، واش چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌م به‌رگریكاره له مانگی شوباتی ساڵی داهاتوو بگه‌ڕێته‌وه یاریگاكان.
به‌مه‌ش دیاز له چه‌ند یاریه‌كی گرنگی مانگی داهاتووی تیپه‌كه‌ی داده‌بڕێ وه‌ك هه‌ردوو ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی مان سیتی له خولی ئینگلته‌را له‌به‌رامبه‌ر یانه‌كانی چێڵسی و مانچسته‌ریونایتدو یاری قۆناغی سێیه‌می جامی یه‌كێتی ئینگلته‌را له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی چێڵسی و یاری قۆناغی چاره‌گی كۆتایی جامی یه‌كگرتووی یانه پیشه‌گه‌ره‌كانی ئینگلته‌را له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی ساوسهامپتۆن.
مانچسته‌رسیتی گورزێكی كوشنده‌ی به‌ركه‌وت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.