ئاندرێ ئۆنانا گۆڵپارێزی هه‌ڵبژارده‌ی كامیرۆن و یانه‌ی ئینته‌رمیلان به یه‌كجاری وازی له یاری نێوده‌وڵه‌تی له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی هێنا.
، ئۆنانا له تویتێكدا ڕایگه‌یاند كه چیرۆكی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی كامیرۆن كۆتایی هات، گوتیشی، یاریزانان دێن و ده‌ڕۆن به‌ڵام كامیرۆن تا هه‌تایه ده‌مێنێت و خۆشه‌ویستیم بۆ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌م و گه‌لی كامیرۆن هه‌رگیز گۆڕانی به‌سه‌ردا نایه‌ت و له هه‌موو شوێنێك ده‌جه‌نگم بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كامیرۆن له به‌رزترین ئاست و به هاوشێوه‌ی بیست وحه‌وت ملیۆن كامیرۆنی هه‌رده‌م پاڵپشت و هانده‌ری سه‌رسه‌ختی هه‌ڵبژارده‌كه‌م ده‌بم، ئۆنانای ته‌مه‌ن بیست و شه‌ش ساڵ بۆ یه‌كه‌مجار له ئه‌یلولی ساڵی دووهه‌زاروشازده هاته ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی كامیرۆن و سیی و چوار یاری نێوده‌وڵه‌تی له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی ئه‌نجامداوه.
دوایین به‌شداری ئۆنانا له پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی كامیرۆن له ڕكابه‌ریه‌كانی مۆندیالی قه‌ته‌ر بوو كه هه‌ڵبژارده‌كه له قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان ماڵئاوایی كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.