Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 05:33

بلێز ماتویدی به‌ یه‌كجاری وازی له‌ یاریكردن هێنا

کوردستان TV
100%


بلێز ماتویدی یاریزانی هێڵی ناوه‌ڕاستی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نساو یانه‌ی یوڤێنتوس به‌ یه‌كجاری وازی له‌ یاریكردن هێنا.
 ماتویدی له‌ تویتێكدا ڕایگه‌یاند كه‌ له‌ ژیانی خۆیدا تۆپی پێی زۆر خۆشویستووه‌و ئه‌م یاریه‌ش زۆری پێ به‌خشیوه‌، به‌ڵام ئێستا كاتی ئه‌و هاتووه‌ كۆتایی به‌ كاروانی یاریكردنی له‌سه‌ر لاكێشه‌ی سه‌وز بێنێت، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی ته‌واوی خه‌ونه‌كانی له‌ یاریگاكان به‌دی هێنا، ماتویدی ته‌مه‌ن سیی و پێنج ساڵ یه‌كێك بوو له‌ یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا كه‌ نازناوی مۆندیالی دووهه‌زاروهه‌ژده‌ی ڕوسیای له‌ ڕیزی هه‌ڵبژارده‌كه‌ به‌ده‌ستهێنا.
 پێشتریش یاریزانی یانه‌ی یوڤێنتوس بوو كه‌ سه‌دو سیی و سێ یاری له‌ ڕیزی یانه‌كه‌ ئه‌نجامداوه‌و هه‌شت گۆڵی بۆ تۆماركردووه‌و سێ نازناوی خولی ئیتاڵیاو نازناوێكی جامی ئیتاڵیاو نازناوێكی جامی سوپه‌ری ئیتاڵیای له‌ ڕیزه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه‌، دوایین وێستگه‌ی یاریكردنیشی له‌ ڕیزی یانه‌ی ئینته‌رمه‌یامی ئه‌مه‌ریكی بوو كه‌ له‌ دوو ساڵی ڕابردوو له‌ پێكهاته‌ی یانه‌كه‌ یاری ده‌كرد.
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.