Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 05:29

هاتووچۆی هەولێر شوفێران لە داخستنی چەند شەقامێكی سەرەكی شارەكە ئاگادار دەكاتەوە

کوردستان TV
100%

بەمەبەستی كاركردن لەدروستكردنی ئاوەڕۆی سەندوقی، چەند شەقامێكی سەرەكی شاری هەولێر دادەخرێن. 
فازڵ حاجی،گوتەبێژی بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر سەرجەم شوفێران و هاوڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە كەوا شەقامی 30مەتری لەچواریانی كورد وعەرەب تاكو چواریانی گازینۆ عەنتەر بۆ ماوەیەكی نادیار بەمەبەستی كاركردن لەدروستكردنی ئاوەڕۆی سەندوقی لەشەقامەكە دادەخرێت .  هەروەها دەڵێت: لەماوەی داخستنەكە شوفێران دەتوانن شەقامی  60مەتری  و20 مەتری وەكو شەقامی بەدیل بەكاربێنن.
دەشڵێت: هەروەها جووتسایدی بەختیاری لەشەقامی 60مەتری تاكو شەقامی 40مەتری، یەكسایدی لەڕۆژی 2022/12/ 25بۆماوەی هەفتەیەك بەمەبەستی كاركردن لەدروستكردنی ئاوەڕۆی سەندوقی لەشەقامەكە دادەخرێت و لەماوەی داخستنەكە شوفێران دەتوانن شەقامە لاوەكیەكانی هاوڕێك ونزیك لەشوێنی داخرانەكە بەكاربێنن.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.