Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 05:31

فیفا براوه‌ی خه‌ڵاتی جوانترین گۆڵی له‌ یاریه‌كانی مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ر ڕاگه‌یاند

کوردستان TV
100%


یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی فیفا براوه‌ی خه‌ڵاتی جوانترین گۆڵی له‌ یاریه‌كانی مۆندیالی دووهه‌زاروبیست و دووی قه‌ته‌ر ڕاگه‌یاند.
 فیفا ئاشكرایكرد كه‌ گۆڵی ڕیچارلیسۆن هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل له‌ یاری به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی سڕبیا له‌ قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی جامی جیهان بۆته‌ براوه‌ی خه‌ڵاتی جوانترین گۆڵی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند گۆڵێك بۆ به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاته‌كه‌ پاڵێوراوبوون، له‌ ماوه‌ی دوو ڕۆژی ده‌نگدانی هانده‌ران، گۆڵه‌كه‌ی ڕیچارلیسۆن زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ستهێناو بووه‌ جوانترین گۆڵی مۆندیالی قه‌ته‌ر.
 ئه‌م گۆڵه‌ دووه‌م گۆڵی هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل بوو له‌ یاریه‌كه‌و له‌ ئه‌نجامدا هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل به‌ دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، جێگای باسه‌ ڕیچارلیسۆنی هێرشبه‌ری یانه‌ی تۆتنهام له‌ ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل به‌شداری له‌ چوار یاری مۆندیالی قه‌ته‌ر كردو سێ گۆڵی له‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ تۆماركرد.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.