Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 05:32

ئەلفۆنسۆ دێڤێز خەڵاتی باشترین یاریزانی كەنەدای بۆ ساڵی 2022 بەدەستهێنا

کوردستان TV
100%


ئەلفۆنسۆ دێڤێز ئەستێرەی یانەی بایرن میونشن خەڵاتی باشترین یاریزانی كەنەدای بۆ ساڵی دووهەزار و بیست و دوو بەدەستهێنا.
 ئەویش دوای ئەو ئاستە بەرزەی كە لە ڕكابەریەكانی ئەم وەرزەو وەرزی ڕابردوو لە ڕیزی تیپەكەی پێشكەشی كرد، لە ڕیزی هەڵبژاردەی كەنەداش بەشداری لە مۆندیالی قەتەر كرد كە یەكەم گۆڵی بۆ كەنەدا لە مێژووی بەشداریەكانی هەڵبژاردەكە لە جامی جیهان تۆماركرد، بەڵام تیپەكەی لە قۆناغی كۆمەڵەكان ماڵئاوایی كرد.
 دێڤێزی تەمەن بیست و دوو ساڵ وەرزی پێشوو هەردوو نازناوی خولی ئەڵمانیاو جامی سوپەری ئەڵمانیای لە ڕیزی بایرن بەدەستهێنا، ئێستاش بۆ چوارەم جارە لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوو خەڵاتی باشترین یاریزانی ساڵ لە كەنەدا بەدەست دێنێت.
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.