Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 10:46

ئاگرێك لە خانەی بەساڵاچووان كەوتەوە و 20 كەس گیانیان لەدەستدا

کوردستان TV
100%

وەزارەتی فریاكەوتنی ڕووسیا، ئەمڕۆ شەممە 24-12-2022 ڕایگەیاند، بەهۆی ئاگركەوتنەوە لە خانەی بەساڵاچووان لە شاری كیمێرۆڤۆی سیبیریا، 20 كەس گیانیان لەدەستداوە.
ئاگرەكە پێش بەرەبەیان لە باڵەخانە دوو نهۆمییە دارەكەی شارەكە كەوتووەتەوە كە 3 هەزار كیلۆمەتر لە ڕۆژهەڵاتی مۆسكۆوە دوورە.
بەپێی ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس،تا ئێستا هۆكاری ئاگرەكە دیاری نەكراوە، بەڵام هەواڵەكان باس لەوە دەكەن كە بیناكە بە سۆپا گەرم دەكرێتەوە.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.