Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 03:18

تێچووی یارییەکانی ئۆلۆمپیادی تۆکیۆ 2020بۆ نزیكه‌ی 2 ترلیۆن یەن نوێکرایەوە

کوردستان TV
100%

دەستەی چاودێری دارایی لە حکوومەتی ژاپۆن تێچووی 1،42 ترلیۆن یەنی نوێکردەوە کە پێشتر لەلایەن لیژنەی رێکخستنی ئۆڵۆمپیاد رایگەیاندبوو.

لە هەژمارکردنی پێشوودا دیاری کرابوو کە ئەنجوومەنی وەرزشی ژاپۆن دروستکردنی "یاریگای نیشتمانی"ی کە کەمپی سەرەکی پاڵەوانێتییەکە بوو و هەروەها هەندێک خەرجی سەلامەتیی تۆمار نەکردووە.

دەستەی چاودێری دارایی بۆی دەرکەوتووە کە تێچووی پاڵەوانێتییە نێودەوڵەتییەکە، کۆی گشتی 1،7 ترلیۆن یەن (12،8 ملیار دۆلار) بووە کە لەسەدا 20 زیاترە لەوەی لیژنەکە هەژماری کردبوو.

یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ 2020 بە هۆی پاتای کۆرۆناوە بۆ ماوەی ساڵێک دواخرا و لە هاوینی ساڵی 2021 بەڕێوەچوو.

زیاتر لە 15 هەزار وەرزشوان لە ناوەوە و دەرەوەی ژاپۆن-ەوە بەشدارییان لە ئۆڵۆمپیادەکەدا کرد کە لە 33 لق پێکهاتبوو.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.