Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 23:45

ڤیدیۆ..هونه‌رمه‌ند دڵشاد تۆفیق به‌رهه‌مێكی فۆلكلۆری بڵاوكرده‌وه‌

کوردستان TV
100%

هونه‌رمه‌ند دڵشاد تۆفیق به‌رهه‌مێكی فۆلكلۆری به‌ناوی " گه‌ڕانێك به‌ نێو خه‌رمانه‌ی فۆلكلۆری دا" بڵاوكرده‌وه‌.
 گۆرانی" گه‌ڕانێك به‌ نێو خه‌رمانه‌ی فۆلكلۆری دا"، ئاواز و هۆنراوه‌ فۆلكلۆره‌،له‌ ستۆدیۆی هونه‌ر تۆمار كراوه‌، كاری ده‌نگ له‌لایه‌ن تارق خانه‌قینی جێبه‌جێكراوه‌، كامیرا "ڕاستگۆ ئه‌كه‌ڕه‌م "، كاری مۆنتاژ له‌لایه‌ن" دانه‌ر هاوار" كراوه‌، كاری ماكیاژ له‌لایه‌ن "محه‌مه‌د میرها" ده‌رهێنه‌ر "وه‌لید خۆشناو" كاری ده‌رهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ كردوه‌.
له‌ كلیپه‌كه‌دا هونه‌رمه‌ندان " قاسم نوری ، غازی شینه‌" له‌گه‌ڵ تیپی هه‌ڵپه‌ركێ ئه‌ستێره‌كان به‌شدارن.
هونه‌رمه‌ند دڵشاند تۆفیق له‌ شاری هه‌ولێر له‌دایك بووه‌، خاوه‌نی چه‌ندین  به‌رهه‌مه‌ له‌ نێوان ئه‌لبومی گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه‌ ، هه‌وادارێكی زۆری له‌ ناوه‌و ده‌روه‌ی كوردستانه‌. 
ئا- كامران

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.