ئەمڕۆ شەممە بەڕێوەبەرایەتی سەرچاوەكانی ئاوی كەركوك ڕایگەیاند، ، ئاستی ئاو لە هەندێك ناوچە بەهۆی بارانبارینی بەردەوامەوە بەرزبووەتەوە.
زەكی سەلامی، بەڕێوەبەری سەرچاوە ئاوییەكانی كەركوك بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاندووە:بەڕێوەبەرایەتییەكە ئاستی بەرزی ئاوی لە ناوچەكانی باشووری ڕۆژئاوای پارێزگای كەركوك تۆماركردووە، كە تێیدا ڕێژەی بارانبارین گەیشتووەتە زیاتر لە سەدا 20.
ئاماژەی بەوەشكرد، ناوچەكانی حەویجە، عەباسی و زاب لە دوێنێوە تا ئێستا شاهیدی بارانبارینی بەردەوام بوون، لە كاتێكدا بەڕێوەبەرایەتیەكانمان هیچ بەرزبوونەوەی ئاستی ئاویان لە ناوچەكانی باكووری پارێزگاكە بەهۆی كەمی باران لەو ناوچانە تۆمار نەكردووە.
جەختیشی لەوە كردەوە كە بەڕێوەبەرایەتی سەرچاوەكانی ئاو هەموو كارمەندەكانی كۆكردۆتەوە لە چاوەڕوانی هەر حاڵەتێكی لەناكاو و هەماهەنگییش لەگەڵ ئیدارەی بەنداوی دوكان هەیە سەبارەت بە بەردانەوەی ئاو .
بەهۆی بارانبارین ئاستی ئاو لە هەندێك ناوچەی كەركوك بەرزبۆتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.