Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 03:23

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکوومەت بەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (د.خ)

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە 24ـی 12ـی 2022 پیرۆزبایی ئاراستەی کریستیانەکان کرد بەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (د.خ).

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاند: لەم بۆنە پیرۆزەدا، جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و یەکتر قبوڵکردن و لێبوردەیی و میانەڕەویی و تەبایی نێوان پێکهاتەکانی گەلی کوردستان دەکەینەوە.

دەقی پەیامەکەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (د.خ):-

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (د.خ)

بە بۆنەی جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح ( دروودی خوای لەسەر بێت) پیرۆزبایی لە خوشک و برایانی کریستیان لە کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. ئومێدەوارم ڕۆژانی جەژن و پشوو لە خۆشی و شادیدا بەسەر ببەن.

لەم بۆنە پیرۆزەدا، جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و یەکتر قبوڵکردن و لێبوردەیی و میانەڕەویی و تەبایی نێوان پێکهاتەکانی گەلی کوردستان دەکەینەوە.

جەژنتان پیرۆز بێت و هەمیشە لە ئاشتی و ئاسوودەییدا بژین.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.