سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە 24ـی 12ـی 2022 بەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حه‌زره‌تى عيساى مه‌سيح سڵاوى خواى لێ بێت، پیرۆزبایی ئاراستەی کریستیانەکان دەکات.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاند: له‌م جه‌ژنه پيرۆزه‌دا دووپاتى دهكهينهوه كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه به لانه و سهرزهمينى فره‌يى و پێكه‌وه‌ژيانى ئاشتيانه و يهكترقبووڵكردن و لێبورده‌يى و تهبايى لهنيوان هه‌موو پێكهاته ئايينى و نهتهوهيييهكانيدا ده‌مێنێته‌وه.
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:-
يادى كريسمس، جه‌ژنى له‌دايكبوونى حه‌زره‌تى عيساى مه‌سيح، سڵاوى خواى لێ بێت، به گه‌رمى له هه‌موو خوشک و برايانى مه‌سيحى له كوردستان، عێراق و ته‌واوى جيهان پيرۆز ده‌كه‌م، هيواى جه‌ژنێكى پڕ له شادى و كامهرانييان بۆ ده‌خوازم. هيوادارم جه‌ژن له كه‌ش و دۆخێكى ئارام‌دا بكه‌نه‌وه و پشوويهكى خۆش به‌سه‌ر به‌رن.
له‌م جه‌ژنه پيرۆزه‌دا دووپاتى دهكهينهوه كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه به لانه و سهرزهمينى فره‌يى و پێكه‌وه‌ژيانى ئاشتيانه و يهكترقبووڵكردن و لێبورده‌يى و تهبايى لهنيوان هه‌موو پێكهاته ئايينى و نهتهوهيييهكانيدا ده‌مێنێته‌وه. له‌گه‌ڵ خوشک و برايانى مهسيحيمان و ته‌واوى پێكهاته‌كان، هه‌موومان پێكه‌وه كارده‌كه‌ين بۆ بنياتنانى ئێستا و داهاتوويهكى باشتر بۆ نه‌وه‌كانمان، بۆ وڵاتێك كه ماف و ئازادى بۆ هه‌موو هاووڵاتييانى له هه‌ر ئايين و نه‌ته‌وه‌يه‌ك بن، بپارێزێت.
جه‌ژنى له‌دايكبوونى مه‌سيح له هه‌مووان پيرۆز بێت، هه‌موو ساڵێک به خێر و خۆشى و ئاشتى بۆ ته‌واوى مرۆڤايه‌تى بگه‌ڕێته‌وه.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كورستان
2022/12/24
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.