سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان ئەمڕۆ شەممە 24ـی 12ـی 2022 بەبۆنەی لەدایکبوونی حهزرهتى مهسیح (د.خ) پیرۆزبایی ئاراستەی کریستیانەکان دەکات.
لە پەیامێکدا سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند: هەرێمی کوردستان بە درێژایی مێژوو لانکەی پێکەوەژیان و قبووڵکردنی جیاوازییەکان و پەناگەیەکی ئارام بووه بۆ خوشک و برایانمان لە پێکهاتەی کریستیان و سهرجهم ئەو ئاوارە کریستیانانەی كه لەبەر زوڵم و زۆری لە ناوچەکانی دیکە ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کردووە و هەرواش دەمێنێتەوە.
دەقی پەیامی سهرۆكایهتیی پهرلهمانی کوردستان بۆ یادى له دایكبوونى حهزرهتى مهسیح (د.خ):-
بەبۆنەی یادی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح (دروودی خوای لەسەربێت)، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستهی خوشک و برایانمان لە کریستیانەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین، هیواداراین ئەم یاده بە خۆشی و ئارامی بكهنهوه و لە هەموو ناخۆشی و بەڵایەک بەدوور بن.
هەرێمی کوردستان بە درێژایی مێژوو لانکەی پێکەوەژیان و قبووڵکردنی جیاوازییەکان و پەناگەیەکی ئارام بووه بۆ خوشک و برایانمان لە پێکهاتەی کریستیان و سهرجهم ئەو ئاوارە کریستیانانەی كه لەبەر زوڵم و زۆری لە ناوچەکانی دیکە ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کردووە و هەرواش دەمێنێتەوە.
داوامان لە هەموو لایەک ئەوەیە ئەم سەقامگیری و پیکەوەژیان و فرەنەتەوەیی و ئاینییەی کوردستان بپارێزن و ئەو نموونە جوانەی لە کوردستان هەیە زیاتر پەرەی پێبدرێت.
جارێکی دیکە پیرۆزبایی لە سەرجەم کریستیانەکان دەکەین و هەموو ڕۆژێکیان ههر جەژن و خۆشی و شادی بێت.
سهرۆكایهتیی پهرلهمانى كوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.