سەرۆک بارزانی ئەمڕۆ شەممە 24ـی 12ـی 2022 بەبۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینی و جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح پیرۆزبایی لە کریستیانەکان دەکات.
سەرۆک مەسعود بارزانی لە پەیامەکەی داوا دەکات کە "هەموو هەوڵ بۆ قووڵتركردنی فەرهەنگی پێكەوەژیان و برایەتیی نێوان پێكهاتەكانی كوردستان بدەن."
دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح:-
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینی و جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی عیسا مەسیح (دروودی خوای لەسەر بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی خوشك و برایانی كریستیان لە كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم و هیوای شادی و بەختەوەرییان بۆ دەخوازم.
لەم بۆنەیەدا داواكارم هەموو هەوڵ بۆ قووڵتركردنی فەرهەنگی پێكەوەژیان و برایەتیی نێوان پێكهاتەكانی كوردستان بدەن و هیواداریشم خوشک و برا كریستیانەكانمان هەموو جەژن و بۆنە و خۆشییەكانیان لە ئارامی و تەباییدا بەڕێ بكەن و ئاشتی و برایەتی باڵ بەسەر جیهان و ناوچەكەماندا بكێشێت.
مەسعود بارزانی
24ـی كانوونی یەكەمی 2022
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.