Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 01:25

داعش لە سنووری کەرکووک هێرشی کردە سەر سوپای عێراق

کوردستان TV
100%

کەمێک پێش ئێستا؛ تیرۆریستانی داعش لە سنووری شارەدێی سەرگەڕان هێرشیان کردە سەر سوپای عێراق، تاوەکو ئێستاش زیانەکان نەزانراون.

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 24ـی 12ـی 2022 تیرۆریستانی داعش جارێکی دیکە لە سنووری شارەدێی سەرگەڕانی سەر بە شارۆچکەی دووبز لە ڕۆژئاوای کەرکووک هێرشیان کردە سەر هێزەکانی سوپای عێراق.

ڕاشیگەیاند: هێرشەکە کراوەتە سەر فەوجی سێی لیوای 51ـی هێزەکانی سوپای عێراق.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش دا کە هێرشەکە لە هەمان شوێنی هێرشەکەی چەند ڕۆژی ڕابردوو لەنزیک گوندی سێبیران لە شارەدێی سەرگەڕان بووە و تاوەکو ئێستا زیانەکان لە ئەنجامی هێرشەکە نەزانراون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.