Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 09:04

"سوودانی ناتوانێ داخوازییەکانی کورد و سوننە جێبەجێ بکات"

Suhail tahir
100%

كاتۆ سه‌عدوڵڵا چاودێری سیاسی و مامۆستا ئیبراهیم عه‌لی باخ لە به‌رنامه‌ی مژار سه‌باره‌ت به‌ هه‌نگاوه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا بەشداربوون.

 كاتۆ سه‌عدوڵڵا چاودێری سیاسی ڕایگەیاند: له‌ ماوه‌ی ئه‌و 100 ڕۆژه‌ی حووكمڕانی سوودانی ناتوانی داخوازییه‌كانی كورد و سوننه‌ جێبه‌جێ بكات و بیهێنێته‌ دی، تاوەکو ئه‌مڕۆش نه‌یتوانییوه‌ كارێكی وا بكات ڕه‌زامه‌ندی میلله‌تی عێراق و لایه‌نه‌كان بۆ خۆی مسۆگه‌ر بكات.

ڕاشیگەیاند: لایه‌نی هه‌ماهه‌نگی له‌ ناو خۆیان گرفتی پله ‌و پۆستیان هه‌یه‌، جگه‌ له‌ پرسه‌كانی كورد و سوننه ‌و لایه‌نه‌كانی دیکە.

به‌پێی گوته‌ی كاتۆ سه‌عدوڵڵا حكوومه‌ته‌كه‌ی سوودانی، هیچ گره‌نتییه‌كی بۆ جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی كورد نییه‌ و تاوەکو ئێستا نوێنه‌رایه‌تی كورد نه‌یتوانییوه‌ گرفته‌كانی وه‌كو ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌یه‌ بگه‌یه‌نه‌ته‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراق.

ئاماژەی بەوەش دا سوننه‌ زۆر هه‌وڵی جددی ده‌دات كه‌ زیانلێكه‌وتووانی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌، كه‌چی كورد به‌و هێزه‌ گه‌وره‌یه‌ نه‌یتوانییوه‌ ئه‌و مافانه‌ ده‌سته‌به‌ر بكات، زیاتر هه‌وڵه‌كانیان له‌ چوارچێوه‌یه‌كی ته‌سكدایه‌.

هاوکات ئیبراهیم عه‌لی باخ مامۆستای زانكۆ لای خۆیه‌وه‌ ڕوونی كرده‌وه‌، سوودانی ته‌نیا پێویسته‌ ئه‌و ڕێككه‌وتنانه‌ جێبه‌جێ بكات كه‌ پێشتر مۆر كراون له‌نێوان كورد و لایه‌نی هه‌ماهه‌نگی، هه‌رچه‌ند پێموایه‌ ده‌توانێت 30%ـی ئه‌و ڕێکكه‌وتن و لێكتێگه‌یشتنه‌ جێبه‌جێ بكات، به‌ڵام تاوەکو ئێستا زۆر له‌ داواكارییه‌كان وه‌ک خۆی ماوه‌ته‌وه‌.

ئیبراهیم عه‌لی باخ ئه‌وه‌شی گوت كه‌ نوێنه‌رانی كورد نەیانتوانیوە داواكاریی و مافه‌كانی كورد وه‌ک خۆی بخەنەڕوو له‌ به‌غدا، ئێمه‌ نه‌مانتوانییوه‌ سه‌ركه‌وتن له‌ دانووستانه‌كان مسۆگه‌ر بكه‌ین.

ئاماژەی بەوەش دا کە ئێمه‌ كێشه‌ی هه‌رێمی و نه‌ته‌وه‌ییمان له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌یه‌، به‌غدا كاتی لاوازبوونی، ملكه‌چ ده‌كات، به‌ڵام له‌ كاتی به‌هێزبوون ئه‌وا پشت له‌ مافه‌كانی كورد ده‌كه‌ن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.