Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 01:28

بانکی ناوەندی دۆلاری زیاتر دەخاتە بازاڕەوە

کوردستان TV
100%

بانکی ناوەندی ئەمڕۆ شەممە 24ـی 12ـی 2022 ڕایگەیاند، سێ بانک ڕاسپێردراون بۆ ئاڵوگۆڕکردنی ڕاستەوخۆی دۆلار، ئەمەش وەک ڕێکارێک بۆ خستنەڕووی زیاتری دۆلار.

ئیحسان شەمران یاسری ڕاوێژكاری بانكی ناوەندی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: بانكەكانی ڕافیدەین، ڕەشید و پیشەسازی وەک بانكە حكوومیەكان ڕاسپێردراون بۆ پاراستنی دراوی بیانی بۆ خەڵک، بە مەبەستی جۆراوجۆر وەک گەشتیاری، خوێندن و چارەسەری پزیشكی بواری دیکە.

ڕاشیگەیاند: لەگەڵ ئەو سێ بانكەدا ڕێككەوتوون كە بۆ هەڵگرانی كارتی ماستەر و ڤیزاكارت و ئەو کەسانەی هەژماریان لەو بانكانەدا هەیە، دۆلار لە 1-10 هەزار دۆلار بە نرخی 1470 بۆ خەڵک، هەروەها دۆلار بە نرخی 1465 بە گەشتیارەكان بفرۆشرێت.

ئەوەشی خستەڕوو کە خاوەن كارتەكان دەتوانن لە دەرەوەی عێراق بەكاری بهێنن بۆ فرۆشتن یان كشاندنەوەی پارە لە دراوی ئەو وڵاتەی كە بۆی خەرج دەكەن.

ئیحسان شەمران یاسری باسی لەوەش کردووە کە ئەو كەسانەی هەژماری بانكییان نییە و كارتی هەر سێ بانكەكەیان نییە دەتوانن هەژمارێكی تێدا بكەنەوە و كارتەكە دەربكەن، تاوەکو كڕیار ئەو بڕەی كە پێویستییەتی تاوەکو 10 هەزار دۆلار بگوازێتەوە سەر هەژمارەکەی.

ڕاوێژكاری بانكی ناوەندی ئاماژەی بەوەش دا کە ئەم شێواز و ڕێوشوێنانە بەشداری لە زیادكردنی خستنەرووی دۆلار دەكەن، چونکە بانک ڕۆژانە دۆلار بە ڕاستەوخۆ دەفرۆشێت بە بانكەكان و كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕكردن، هەروەها دابینكردنی پێداویستی گەشتیارەكان بۆ بەدەستهێنانی دۆلار بە شێوەیەكی سادە و هەرزانتر لە بازاڕ. ڕوونیشی کردەوە كە پڕۆسەی پێدانی دۆلار لە كارتدا سەلامەتە. 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.