Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 20:00

کەشناسی: زۆرترین ڕێژەی بارانبارینی ئەمڕۆ لە کەرکووک بووە

کوردستان TV
100%

کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕێژەی بارانبارینی 12 کاتژمێری ئەمڕۆ شەممە 24ـی 12ـی 2022ـی خستووەتەڕوو، تێیدا دەردەکەوێت کە زۆرترین ڕێژەی بارانبارین لە کەرکووک بووە و کەمترینیشی لە هەولێر بووە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لەبارەی کەشوهەوای سبەی یەکشەممە ڕایگەیاند: کەشی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمەباران لە زۆربەی ناوچەکاندا.

ڕاشیگەیاند: لە کاتەکانی ئێوارەدا کاریگەری کەم دەبێتەوە ئاسمان دەگۆرێت بۆ نیمچەهەور.

هاوکات بارانبارینی ئەمڕۆ لە کاتژمێر 09:00ـی بەیانی تاوەکو 09:00ـی شەوی بەمشێوەیە خستووەتەڕوو:-

هەولێر  0.5 ملم

سلێمانی  2.6 ملم

کەرکووک  12.5

پیرمام  0.7 ملم

چەمچەماڵ  8.1 ملم

بازیان  5 ملم

دووکان  4.8 ملم

حاجی ئۆمەران  1 ملم

هەڵشۆ  2 ملم

خانەقین  5.4 ملم

کەلار  6.6 ملم

مەیدان  1.8 ملم

دەربەندیخان  0.8 ملم

خورماتوو  4 ملم

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.