Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 10:48

تاڵیبان ڕێگری لە کارکردنی ئافرەتان دەکات

کوردستان TV
100%

دەسەڵاتدارانی تاڵیبان ئەمڕۆ شەممە 24ـی 12ـی 2022 بڕیاریان دا ڕێگری بکرێت لە کارکردنی ئافرەتان لە ڕێکخراوە ناحکوومییەکان بەهۆی پابەندنەبوون بەو شێوازی جلوبەرگەی کە دایان ناوە.

وەزارەتی بەرپرس لە پێدانی مۆڵەت بەو ڕێکخراوە ناحکوومییانەی لە ئەفغانستان کاردەکەن ڕایگەیاند: سکاڵای جددی لەبەرچاوگیراوە، سەبارەت بە پابەندنەبوونی باڵاپۆشی، یاسا و ڕێساکانی دیکەی پەیوەست بە کارکردنی ئافرەتان لە ڕێكخراوە ناحکوومییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان، بەم هۆیەوە کارکردنی ئافرەتان لەو ڕێکخراوانە قەدەغە دەکرێت.

ئەو وەزارەتە نووسراوێکیشی ئاراستەی ئەو ڕێکخراوانە کردووە و ئاماژەی بەوە داوە لە ئەگەری پشتگوێخستنی ڕێنماییەکانیان مۆڵەتی ئەو ڕێکخراوانە هەڵدەوەشێنرێتەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە ڕۆژی سێشەممەی هەفتەی ڕابردوو حه‌فیزه‌ڵا زیائه‌ڵا هاشمی وه‌زیری خوێندنی باڵای حكوومه‌تی تاڵیبان ڕایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا گشتاندنێكی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م زانكۆ حكوومی و تایبه‌ته‌كان كردووه‌ به‌وه‌ی كه تا كاتێكی نادیار ڕێگه‌ به‌ ئافره‌تان نه‌ده‌ن بێن بۆ زانكۆكان و ده‌وام بكه‌ن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.